سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە ئێستادا لیستی مووچەی مانگی سێ و تەرازووی پێداچوونەوە (داهات و خەرجی) ئامادەکراوە و بڕیار وایە ڕۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو، لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دەوام ڕادەستی بەغداد بکرێت.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، پاش ئەنجامدانی وردبینیی لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، چاوەڕواندەکرێت بەزووترین کات مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرجبکرێت و دەست بە دابەشکردنی بکرێت.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی کۆکردنەوەی 120 ملیار دینار داهاتی ناونەوتییە و لەگەڵ ئامادەکردنی، ڕاستەوخۆ ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت.