کەشناسیی هەرێم: ئەگەری تاوەباران هەیە

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی سێشەممە، لە ناوچە سنوورییەکانی باکور و رۆژهەڵات، ئەگەری تاوەباران هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێم لە راگەیەندراویکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێک کات هەوری تەواو دەبێت، لە ناوچە سنووریەکانی باکور، ئەگەری کەمێک تاوەباران هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەی گەرمی نزیکدەبێتەوە لە تۆمارەکراوەکانی دوێنێ یەکشەممە.

لەبارەی کەش و پلەی گەرمیی سبەی سێشەممەوە، کەشناسی دەڵێت، ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ کەمێک تاوەباران لە ناوچە سنووریەکانی باکور و رۆژهەڵات، پلەی گەرمییش کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو:

هەولێر : 32  پلەی سیلیزی

سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی

دهۆک : 28  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 33 پلەی سیلیزی

زاخۆ  : 27 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 27 پلەی سیلیزی

سۆران : 25 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 20 پلەی سیلیزی

گەرمیان :34 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: کەسێکمان دەستگیرکرد کە بە ناوی دامەزراندنەوە پارەی لە هاوڵاتییان وەرگرتووە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێک بە تۆمەتی فێڵکردن لە هاوڵاتییان رادەگەیەنێت. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی…
زیاتر ببینە

شارەزایەکی کەشناسی: لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بەفربارینێکی چڕ دەگاتە سەرجەم ناوچەکانمان

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بەفربارینێکی چڕ دەستپێدەکات و بەشێکی زۆری ناوچەکانی هەرێمی کوردستان سپیپۆش…
Total
0
Share