بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵەکانمان بۆ پاراستنی خەڵکە خۆشەویستەکەمانە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە ئادریان ئایسڵستاین، کۆنسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا، دوایین پێشهاتەکان لەسەر جەنگ لە ناوچەکە و کاریگەرییەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق تاوتوێکرا.

سەرۆک بافڵ جەختی لە دوورخستنەوەی ململانێکان لە هەرێمی کوردستان کردەوە و وتی، تەواوی هەوڵەکانمان بۆ پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و خەڵکە خۆشەویستەکەمانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان: ئەو تۆمەتبارەی دوێنێ لە دادگای سلێمانی هەڵاتبوو ئەمڕۆ لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیرکرا

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەو تۆمەتبارەی دوێنێ لە دادگای سلێمانی هەڵاتبوو ئەمڕۆ لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیرکرا…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمان: بڕیارە کاتژمێر 11:00 کۆبوونەوەی پەرلەمان دەستپێبکات

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بۆ دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان ئامادەکاریی تەواو کراوە و بڕیارە کاتژمێر 11:00 دەستپێبکات.…
Total
0
Share