سروە محەمەد: داوایەکمان سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی یاساکان بە زمانی کوردی پێشکەش بە ئەنجومەنی نوێنەران کرد

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، داوامانکردووە لەپاڵ زمانی عەرەبیدا، لە دەرکردنی یاسا و بڕیارەکان زمانی کوردی بەکاربهێندرێت.

سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لە دەستووری عێراقدا، زمانی کوردی لەپاڵ زمانی عەرەبی زمانێکی ڕەسمییە، هەر بەو مەبەستەش داوای کاراکردنی ماددەی چواری دەستووری عێراقمان کرد.

وتیشی، لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرادا واژوومان لەسەر نووسراوێک کرد سەبارەت بە پشتبەستن بە زمانی کوردی لەپاڵ زمانی عەرەبیدا، لە دەرکردن و بڵاوکردنەوەی سەرجەم ئەو یاسا و بڕیارانەی کە لە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەردەچن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share