وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، بڕی 10 ملیۆن دۆلار دەداتە هەرکەسێک کە زانیاریی دروست لەبارەی موجتەبا خامنەیی و عەلی لاریجانی ئاشکرابکات.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، وەک پاداشتێک، بڕی 10 ملیۆن دۆلار دەدەینە هەرکەسێک کە زانیاریی دروستمان لەسەر هەریەکە لە مـ.ـوجتەبا خـامنەیی، ڕێبەری باڵای ئـ.ـێران و عـ.ـەلی لاریـ.ـجانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی ئـ.ـێران لەگەڵ چەند بەرپرسێکی باڵای دیکەی وڵاتەکە پێبدات.
پێدانی پاداشتەكە لە چوارچێوەی پرۆگرامی “پاداشت لە پێناو دادپەروەری”دا دێت، جیا لە موجتەبا خامنەیی و عەلی لاریجانی، ناوی نۆ بەرپرسی دیکەی باڵای ئێران لە لیستەکەدا هاتوون، کە دیارترینیان بریتین لە ئیسماعیل خەتیب، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ئێران، ئەسكەندەر موئمینی، وەزیری ناوخۆی ئێران.