رێگایەکی نوێ بۆ وەرگرتنی رەگەزنامەی ئەمریکی جێبەجێدەکرێت

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، رێگایەکی نوێ بۆ وەرگتنی رەگەزنامەی ئەمریکی جێبەجێدەکات، کە بریتییە لە کڕینی موڵکێکی گرانبەها.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رێگایەکی نوێ بۆ پێدانی رەگەزنامەی ئەمریکی تایبەت بە کەسانی بیانی جێبەجێدەکرێت، ئەویش بریتییە لە کڕینی موڵکێکی گرانبەها کە بەهاکەی لە پێنج ملیۆن دۆلار کەمترنەبێت.

دەشڵێت، “دەستپێشخەرییەکەمان ناوی کارتی زێڕینە، چونکە رێگایەکە تا بیانییەکان لە چەندین تایبەتمەندی گرنگ سوودمەندبن وەک مانەوە لە ئەمریکا و دەستەبەرکردنی ژیان و مافەکانیان”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە دوو هەفتەی داهاتوودا دەست بە فرۆشتنی کارتەکان دەکرێت و جێگای پڕۆگرامی ڤیزای وەبەرهێنانی تایبەت بە کۆچبەران دەگرێتەوە،  کە لەماوەی رابردوودا ئەو کەسە بیانییانەی سەردانی ئەمریکایان کردبوو لە رێگایەوە پارەیان دەخستە پڕۆژەکانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنەی مانگە دەستكردەكان “فێڵێكی ڕوسیا” لەسەر سنووری ئۆكرانیا ئاشكرادەكات

ئەمینداری گشتیی ناتۆ ڕایدەگەیەنێت، وێنەی مانگە دەستكردەكان دووپاتیدەكاتەوە ڕوسیا هێزەكانی لەسەر سنووری ئۆكرانیا نەكشاندووەتەوە. ینس ستۆلتنبێرگ، ئەمینداری گشتیی…
Total
0
Share