دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی تورکیا، قەدەغەی بەکارهێنانی ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی، تا 6ـی 10ـی ئەمساڵ، درێژکردەوە.
لە رۆژی 3ـی 4ـی 2023ـوە، کۆمپانیای تورکیش ئێیرلاینز، گەشتەکانی بەڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی راگرتووە.
رۆژی 6ـی 1ـی 2025، هەندرێن هیوا موفتی، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی رایگەیاند، قەدەغەی تورکیا لەسەر فڕۆکەخانەکە بۆ شەش مانگی دیکە و تا رۆژی 6ـی 7ـی 2025 (کە دەکاتە ئەمڕۆ)، درێژکرایەوە.