دوای پێنج هەفتە لە بەرزبوونەوە ئەمڕۆ نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت، ئەمڕۆ دووشەممە 7ی کانونی یەکەم، دابەزینی بەخۆوەبینی، لەدوای گرتنەبەری زنجیرەیەک ڕێکاری نوێ لە جیهاندا بەهۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی توشبوون بە کۆرۆنا و بڕیارەکانی قەدەغەی هاتوچۆ دووبارە، لەناویشیاندا ڕێکارە نوێیەکانی باشوری کالیفۆرنیا کە گەورەترین بەکاربەری نەوتە لە جیهاندا.

نرخی نەوتی خاوی برێنت بە بڕی 20 سەنت دابەزی، کە دەکاتە ڕێژەی %0.4، و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بوو بە 49.05 دۆلار، هەروەها نەوتی خاوی تەکساس بە بڕی 20 سەنت و ڕێژەی %0.4 دابەزی، نرخەکەی بووبە 46.06 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

ئیدوارد مویا، گەورە شیکەرەوەی بازاڕی OANDA بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، “لە هەفتەکانی ڕابردوودا ڤاکسینی کۆرۆنا کاریگەری ئەرێنی لەسەر نرخی نەوت دروستکرد، بەڵام بەرزبوونەوەی بەرچاوی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە لۆس ئەنجێلوس و وڵاتانی وەک کۆریای باشور جارێکی دیکە نرخی نەوتی دابەزاند.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ڕێکارەکانی خۆپارێزی و قەدەغەی هاتوچۆ بەهۆی کۆرۆناوە لە جیهاندا هۆکارە بۆئەوەی نرخی نەوت بە نزمی بمێنێتەوە”.

ڕێکارەکانی داخستنی، یانە شەوانەکان، ئارایشگەکان، سەنتەرەکانی جوانکاری، سەننتەر و شوێنەکانی تاتۆکردن و کۆبوونەوەی خەڵک، ناوچەی باڤاریای ئەڵمانیا ڕۆژی یەکشەممە قەدەغەی هاتوچۆی تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە ڕاگەیاند، هەروەها دەسەڵاتدارانی کۆریای باشور ڕێکاری لێکدوری کۆمەڵایەتیی و کۆنەبوونەوەی خەڵکی ڕاگەیاند لە سیئۆلی پایتەخت و ناوچەکانی دەروربەری ئەمە جگە لە رێکارەکانی وڵاتانی دیکە کە هۆکاری کەمبوونەوەی خواستن لەسەر نەوت.

لەلایەکی دیکەشەوە بڕیاری کۆمپانیاکانی نەوتی ئەمریکا بۆ زیاتر خستنەکاری بیر و پاڵاوگە نەوتییەکان، هەروەها ئێران ڕێنمایی داوەتە وەزارەتی نەوت بۆ دوبارە گەشەپێدانی بەرهەمهێنانی نەوت بە هەموو تواناکانییەوە و فرۆشتنی چونکە ئێران گەشبینە بەوەی ئەمریکا سزاکانی سەر وڵاتەکەی کەمبکاتەوە، هۆکارەکانی دابەزینی نرخی نەوتن.

بابەتی پێشتر

کەرکوک.. لایەنە سیاسییە کوردییەکان هەماهەنگی نێوانیان زیاتر دەکەن

بابەتی دواتر

وەزارەتی ڕۆشنبیری هۆکاری داخستنی کەناڵی ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بایدن خۆی كاندید دەكاتەوە

جۆبایدن سەرۆكی ئەمریكا جارێكی دیكە بۆ خولی دووەمی سەرۆكایەتیی ئەمریكا خۆی كاندید دەكاتەوە. میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاویانكردووەتەوە، هەفتەی…
Total
0
Share