پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی بە تۆڕی میدیایی ئێستا-ی ڕاگەیاند، لە دوێنێوە لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، بەتایبەت شاری سلێمانی، بای باکوور چالاکبووە و پێشبینیدەکرێت ئەمڕۆ و سبەی بەردەوامیی هەبێت.
ئاماژەی بەوەشدا، خێرای با لە سەنتەری شاری سلێمانی دەگاتە 45 بۆ 60 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و لە ناوچەکانی دیکە بەگشتی، لەنێوان 35 بۆ 50 کیلۆمەتر دەبێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی پشتیوان پێنجوێنی، نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە کاریگەریی بای باکوور بەتەواوەتی نامێنێت و خێراییەکەی ئاسایی دەبێتەوە.