لە هەولێر هێرشکرایە سەر ژمارەیەک رۆژنامەنووس

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر رایگەیاند، لەلایەن پاسەوانانی کۆمپانیای کار گرووپەوە هێرشکرایە سەر ژمارەیەک رۆژنامەنووس و سووکایەتییان پێکراوە.

دیار حسێن، پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە دوای ئەوەی لەسەر داواکاری هاوڵاتییەک ژمارەیەک رۆژنامەنووس بانگهێشتی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دەکرێن لە نزیک ئۆفیسی کۆمپانیای کار گروپ، لەلایەن پاسەوانانی کۆمپانیاکەوە هێرش دەکرێتە سەریان و سووکایەتییان پێدەکرێت.

وتیشی، “هەرچەندە رۆژنامەنووسان ئاراستەی کامێراکانیان لە ناو و لۆگۆی کۆمپانیاکە دوورخستەوە، بەڵام هەر لە سەرەتاوە پاسەوانەکانی کۆمپانیاکە رێگرییان لە بەڕێوەچوونی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە دەکرد”.

ئاماژەی بەوەشدا، هاوڵاتییەکە رایگەیاندووە، کە پارچە زەوییەکی لەلایەن کۆمپانیای ناوبراوەوە دەستی بەسەرداگیراوە، بەڵام پاسەوانەکانی کۆمپانیاکە رێگرییان لە بەرێوەچوونی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە کردووە و هێرشییان کردووەتە سەر رۆژنامەنووسەکان و سەرەرای قسەی نەشیاو هاوکات وێنە و ڤیدیۆی رۆژنامەنووسەکانیشیان تۆمارکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share