ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چارەسەری كێشەی مووچە تەوتینە و دەبێت دواجار بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق جێبەجێبكرێت.
سۆزان مەنسور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق زۆر روونە كە بریتییە لە تەوتینكردنی مووچە لە رێگای بانكە فیدراڵییەكانەوە و پێویستە هەرێم و بەغداد پابەندی بڕیارەكانی دادگا بن كە تەوتینكردنی مووچە دەستپێبكات.
وتیشی، “بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق پابەندییە و دەبێت جێبەجێبكرێت و چارەسەری كێشەی مووچە تەوتینە و ئەوەی بۆ مووچەخۆران گرنگە كۆتایی مانگ مووچەكانیان وەربگرن و دەبێت مووچە لە رێگای بانكە فیدراڵییەكانەوە بێت”.