ئەمڕۆ 10ی ئازار بە ڕۆژی جلوبەرگی کوردی دەستنیشانکراوە.
ساڵانە لەم ڕۆژەدا، فەرمانبەرانی دامودەزگا حکومییەکان، مامۆستایان، خوێندکاران و زۆرینەی هاوڵاتییان بە پۆشینی جلی ڕەسەنی کوردی دەچنە سەر کارەکانیان و ناوەندەکانی خوێندن، بەڵام ئەمساڵ لە ناوەندەکانی خوێندن چالاکی بەڕێوەناچێت بەوپێیەی بەهۆی دۆخی ناوچەکە و ئاڵۆزییەکانەوە پشوو ڕاگەیەندراوە.
ئەم یادە وەک هێمایەک بۆ پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی و زیندووکردنەوەی کەلەپووری کوردی پیرۆزدەکرێت.