لەبارەی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران زانیاریی نوێ ئاشكراكرا

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم رایدەگەیەنێت، كارەكانی لیژنەی وردبینیكردنی فۆڕمەكانی وەرگرتنی زەوی لە قۆناغی كۆتاییدایە و تاوەكو ئێستا 420 هەزار فۆڕم رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیرانیان بۆ وەرگیراوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، تاوەكو 20ی ئەم مانگە پێویستە سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاكان بەڵگەنامە و فۆڕمەكانیان بهێنن، دوای ئەو وادەیە هیچ فۆڕمێك بۆ پێدانی زەوی وەرناگیرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار نووسراوێكی ئاگاداركردنەوەی ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاكانی حكومەت كرد و تێیدا ئاگاداریان دەكاتەوە كە 20ی ئەم مانگە دوا وادەیە بۆ وەرگرتنی فۆڕم و تەواوكردنی كەموكوڕییەكان و هێنانی بەڵگەنامە پێویستەكان بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بەپێچەوانەوە دوای ئەو وادەیە، هیچ فۆڕمێكی دیكە وەرناگیرێت.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، ماوەی نزیكەی هەشت مانگ زیاترە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار داوای لە وەزارەت و دامودەزگەكان كردووە كە فۆڕم و بەڵگەنامەی فەرمانبەرانیان بۆ وەرگرتنی زەوی بۆ لیژنەكەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بنێرن، بەڵام تاوەكو ئێستا لە ناردنی فۆڕمەكان كەموكوڕی هەیە، بۆیە تا 20ی ئەم مانگە وەكو دوا وادەیە بۆ ناردنی بەڵگەنامە و فۆڕمەكان دیاریكراوە و دواتر فۆڕم وەرناگیرێت و پڕۆسەی وردبینیكردن كۆتایی دێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: رووداوی دڵتەزێنی تەقینەوەكەی گەڕەكی كازیوەی سلێمانی هەموومانی ماتەمبار كرد

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت رووداوی دڵتەزێنی تەقینەوەكەی گەڕەكی كازیوەی سلێمانی هەموومانی ماتەمبار كرد و ئاشكراشیدەكات، لە ڕۆژانی داهاتوودا لێكۆڵینەوەی…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی پەرۆشی پەرەپێدانی هەموو ئەو پەیوەندییانەیە كە لە خزمەتی بەدیهێنانی ئامانجە باڵاكانی وڵاتەكەماندایە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەڵمانیا لەگەڵ تان دێسی، سەرۆكی لیژنەی بەرگریی پەرلەمانی بەریتانیا كۆبووەوە.…
Total
0
Share