بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ، بۆ هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 41 دۆلار دابەزی.
ئەمڕۆ دووشەممە، یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە پێنج هەزار و 103 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەکاتێکدا دوێنێ یەکشەممە، بەهای ئۆنسەیەک زێڕ پێنج هەزار و 144 دۆلار بوو.
لەم ماوەیەی دواییدا، بەرز و نزمییەکی بەرچاو لە بەهای زێڕدا بەدیدەکرێت و شارەزایانی ئابورییش، هۆکارەکەی دەگەڕێننەوە بۆ پێشهات و گرژییەکانی ناوچەکە.