وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: لیستی مووچەی مانگی نیسان ڕەوانەی بەغداد دەکرێت

لیستی مووچەی مانگی نیسان و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی سێ ڕەوانەی بەغداد دەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، 21ی نیسانی 2026، لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئازار، لەلایەن تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەی چوارشەممە، لیستەکە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: لە گفتوگۆداین بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان

وەزیری نەوتی عێراق دەربارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “لە گفتوگۆداین و تاوتوێی بابەتەکە دەکەین”. حەیان عەبدولغەنی، وەزیری…
Total
0
Share