ئەمڕۆ سەدان خێزانی ئاوارەی عەفرین لە حەسەکەوە دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان.
لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی سوریا، بڕیارە ئەمڕۆ 400 خێزانی ئاوارەی عەفرین کە ماوەی چەند ساڵێکە لە کەمپ و ناوچەکانی پارێزگای حەسەکە نیشتەجێن، بەرەو زێدی باوباپیرانیان لە عەفرین بەڕێبکەون.
ئەم هەنگاوە دوای زنجیرەیەک گفتوگۆی سیاسی دێت بۆ ئاسانکردنی باری گرانی ئاوارەکان و گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ ناوچەکە.