داواى تەوتینکردنى مووچەى پێنج هەزار مووچەخۆرى هەرێم دەکرێت

بە نووسراوێکى رەسمیی پارێزگارى کەرکوک داواى گواستنەوەى میلاک و تەوتینکردنى مووچەى پێنج هەزار مووچەخۆرى سەر میلاکى هەرێم لە پارێزگاکە دەکرێت.

نووسراوەکە بە ژمارە (368) دوێنێ 2ى ئازارى 2025 ئاراستەى وەزارەتى پەروەردەى عێراق کراوە و تیایدا نووسراوى لقى کەرکوکى یەکێتیى مامۆستایانى کوردستان و واژووى پێنج هەزار مامۆستا و کارمەندى خوێندنى کوردى لە پەروەردەى کەرکوک هاوپێچ کراوە.

تیایدا هاتووە، ناوبراوان دەوام و شوێنیان کەرکوکە و داوادەکەن میلاکیان بگوازرێتەوە سەر حکومەتى ناوەند و، مووچەکانیان لەسەر بانکەکانى رافیدەین و رەشید تەوتین بکرێت.

بڕیارە پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆش نوێنەرانى مامۆستا و فەرمانبەرانى خوێندنى کوردى سەردانى پارێزگا و لیژنەى پەروەردە بکەن بۆ وەرگرتنى نووسراوەکە و گەیاندنى بۆ بەغداد.

دەقى نووسراوەکە:

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: ئامێرەکانی پشکنینی مەینۆشی لە مەفرەزەکانمان نەکشێنراونەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە ئامێرەکانی پشکنینی مەینۆشی لە مەفرەزەکانی هاتوچۆ کشێنراونەتەوە، رایگەیاندووە، ئەگەر ئامێرەکانیش لەکاربکەون…
Total
0
Share