بڕیارێکی حکومەت: لەمەودوا کۆمپانیایەک بە پارە هەموو مامەڵەیەک بۆ هاوڵاتییان دەکات

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێ لە ساڵی تازەوە جێبەجێدەکات و هەموو هاوڵاتییان و کۆمپانیاکان، “دەبێت پێوەی پابەندبن”.

بەگوێرەی بڕیارەکە، لە ساڵی 2026ـەوە، دەبێت هەموو کۆمپانیا تۆمارکراوەکان لە هەرێمی کوردستان هەرکات پۆستە و بەریدیان هەبوو، لە رێگەی ‘کۆمپانیای ئیگڵ پۆست’ـەوە بیکەن، بەجۆرێک، هەموو کۆمپانیاکان سندوقێک لە کۆمپانیاکەی خۆیان دابنێن، تا کارمەندی ‘ئیگڵ پۆست’ بەریدەکە ببات بۆیان و 25 تا 300 هەزار دینار لە کۆمپانیاکان وەربگرن؛ ئەو پارەیەش، دەگەڕێتەوە بۆ کۆمپانیای ئیگڵ پۆست.

کۆمپانیای ئیگڵ پۆست، کۆمپانیایەکە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، ناوی ناوە ‘کۆمپانیای هاوبەشی حکومەت و کەرتی تایبەت’.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کاری کۆمپانیاکە لەگەڵ هاوڵاتییان، بەمشێوەیە دەبێت: لە ساڵی 2026ـەوە، ئەگەر هەر مامەڵەیەک بکەیت (دەرهێنان یان نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری بە نموونە وەردەگرین) پسووڵەیەکت بۆ دەکرێت، ناونیشانت لێوەردەگیرێت و مامەڵەکەت بە بڕێک پارە کە لە 25 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات تا 300 هەزار دینار، بۆ دەهێندرێتەوە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، هیچ هاوڵاتییەک ناتوانێت خۆی مامەڵەکەی وەربگرێتەوە و بە ناچاری دەبێت بچێتەوە ماڵەوە و کۆمپانیای ئیگڵ پۆست، لە بەرامبەر بڕێک پارەدا بۆی دەگەڕێنێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە ساڵڕۆژی ریفراندۆمدا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ساڵڕۆژی ریفراندۆمدا پەیامێكی بڵاوكردەوە رایگەیاند، “دەرئەنجامەكانی ریفراندۆم وا نەكەوتەوە كە هیوای سەربەخۆیی…
Total
0
Share