ئیمانوێل ماکرۆن بۆ ئێران: گەرووی هورمز بکەنەوە

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، جەختی لەسەر پێویستیی کۆتاییهێنان بە داخستنی گەرووی هورمز کردەوە.

ماکرۆن ڕایگەیاندووە، “دڵنیابوون لە سەلامەتی و گەڕانەوەی ئەو هاوڵاتییە فەڕەنسییانە (سیسیل کۆهلەر و جاک پاریس) کە ئێستا لە باڵیۆزخانەی فەڕەنسادان لە تاران، لە پێشینەی کارەکانی پاریسدایە”.

سەرۆکی فەرەنسا لە پەیوەندییەکەدا وتووشیەتی، پێویستە دەستبەجێ ئێران هێرشەکانی بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە ڕابگرێت و داوای لە تاران کرد، “کۆتایی بهێنێت بە داخستنی گەرووی هورمز و گەرەنتیی ئازادیی کەشتیوانیی نێودەوڵەتی بکات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تیمێکی زانایانی ئەوروپی: گۆڕانی کەشوهەوا هۆکاری بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمی بوو لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا

تیمێکی زانایانی ئەوروپی رایانگەیاند، گۆڕانی کەشوهەوا شەپۆلەکانی گەرمای لە سعودیە زیاتر کردووە و ئەوەش بووە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر…
Total
0
Share