حکومەتی عێراق، حوسییەکانی یەمەن و حزبوڵڵای لوبنانی خستە ناو لیستی تیرۆرەوە.
وەزارەتی دادی عێراق، ژمارە 4848ی رۆژنامەی رەسمیی وەقائیعی عێراقی بڵاوکردەوە کە رێککەوتی 17ی تشرینی دووەمی 2025 لەسەرە و تیایدا پاڵپشت بە بڕیارەکانی لیژنەی سڕکردنی سامانی تیرۆریستان لە نووسینگەی ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران، بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای حوسییەکان لە یەمەن و حیزبوڵڵای لوبنانی لە لیستی تیرۆردا داناوە.
لە بڕیارەکەدا، ناوی ئەبو محەمەد جۆلانی، سەرۆکی دەستەی تەحریر شام، بۆ ئەحمەد حوسێن شەرع گۆڕدراوە.