دوای دەستلەکارکێشانەوە مێژووییەکەی شاژنی دانیماڕک کوڕەکەی بوو بە پاشا

شاژنی دانیماڕک بە بڕیارێکی مێژووی دەستی لە تەختی پاشایەتی وڵاتەکەی هەڵگرت و کوڕەکەی وەک پاشای ئەو وڵاتە دەستنیشانکرا.

بەگوێرەی راپۆرتێکی میدیای رەسمی دانیماڕک شاژنە مارگریت ئەمڕۆ واژۆی لەسەر دەستلەکارکێشانەوە مێژووییەکەی خۆی کرد لە تەختی پاشایەتی، ئەوەش رێگەی خۆشکرد بۆ ئەوەی فرێدریکی دەیەمی کوڕی دەستبەجێ ببێتە پاشا.

شاژنە مارگریتی دووەمی دانیمارکی تەمەن 83 ساڵ، یەکەم شاژنی دانیمارکە کە لە ماوەی نزیکەی 900 ساڵدا ئازادانە دەستی لەکارکێشاوەتەوە، دوای ئەوەی لە ساڵی 1146 شا ئێریکی سێیەم بەهەمان شێوە دەستی لەکارکێشایەوە.

لە رێوڕەسمێکدا کوڕەکەی شاژن و هاوسەرەکەی بە ئۆتۆمبێلێک بەرەو کۆشک بەڕێکەوتن و دواتر ئاڵای شاهانە لەسەر ماڵی مارگریتی دووەم لابرا و لەسەر ئەو باڵەخانەیەی پاشا و هاوسەرەکەی تێیدا دەژین بەرز دەکرێتەوە.

شاژنە مارگرێت بە گالیسکەیەکی ئەسپ بەرەو شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە کۆشکی کریستیانسبۆرگ بە یاوەری ئەندامانی هێزی شا‌هانە بەڕێکرا.

پێشتر ئەو شاژنەی دانیماڕک رایگەیاندبوو بەهۆی خراپی باری تەندروستییەوە دەست لە پۆستەکەی دەکێشێتەوە، هاوکات لە مانگی شوباتی ساڵی رابردوودا شاژنە مارگریت نەشتەرگەرییەکی گەورەی بۆ کرا و تا مانگی نیسان نەگەڕایەوە سەر چالاکییەکانی.

بابەتی پێشتر

دادگای فیدراڵی: پێویستە مووچەخۆرانی هەرێم لەگەڵ مووچەخۆرانی عێراقدا مووچە وەربگرن

بابەتی دواتر

سامانە سروشتییەکان ئاماری دابەشکردنی نەوتی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share