بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای غازی باکوور، ڕایگەیاند، ڕۆژانە 120 تۆن غازی شل بۆ سلێمانی دابیندەکرێت.
ئەحمەد عەبدولمەجید، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای غازی باکوور، ڕایگەیاند، ڕۆژانە بڕی دیاریکراوی غازی شل بۆ پارێزگای سلێمانی دابیندەکەین و هیچ گرفتێک لەئارادا نییە.
وتیشی، ئێستا ڕۆژانە 120 تۆن غاز بۆ سلێمانی دابیندەکرێت و گۆڕانکاریی بەسەر ئەو بڕەدا نایەت.