کەشناسێک: سبەینێ ئەگەر دروستبوونی لافاو هەیە

شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ شەپۆلێکی بارانبارین سەرتاسەری ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بارانی بەلێزمە دەبارێت.

هەڤاڵ سدیق، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، سبەینێ شەممە، لە کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە، شەپۆلێکی بارانبارین سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

وتیشی، سەرەتای شەپۆلی بارانبارینەکە بە بارانی بەخوڕ و  بەلێزمه لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، دهۆک، زاخۆ، سۆران، موسڵ و کەرکوکەوە دەستپێدەکات.

باسی لەوەشکرد، لە کاتەکانی ئێوارەوە، بارانبارین تەواوی ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، ڕاپەڕین و گەرمیان دەگرێتەوە، هەروەها ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لقی سلێمانیی سەندیكای رۆژنامەنووسان: رێكخراوێك درۆ بەناوی سلێمانییەوە دەكات

لقی سلێمانیی سەندیكای رۆژنامەنووسان، رایگەیاند، رێكخراوێك درۆ بەناوی سلێمانییەوە دەكات. لقی سلێمانیی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، رایگەیاند، رێكخراوێك بەناوی…
Total
0
Share