وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، داوای دانوستانمان نەکردووە و دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ڕەتدەکەینەوە.
عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، مووشەکەکانیان هێشتا کاردەکەن و بە وردییەکی زۆرەوە ئامانجەکانیان دەپێکن.
وتیشی، هێرشمان نەکردووەتە سەر وڵاتانی دراوسێ و موسڵمان، بەڵکو تەنیا ئامانج و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکامان پێکاوە.
ڕاشیگەیاند، پلانی (A)ـی ئەمریکا بۆ سەرکەوتنی سەربازیی خێرا لە ئۆپراسیۆنی Epic Fury شکستیهێنا و پلانی (B) شکستی گەورەتر دەبێت.
عەباس عەراقچی ئەوەشی وت، “هیچ داواکارییەکمان بۆ ئاگربەست نییە و داوای دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ناکەین”.