ئازەربایجان: ئەرمینیا دووەم گەورەترین شاری بۆردومان کردووین

دیمەنی دوای بۆردومانی شارەکە فۆتۆ: sputnik

وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان، ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی تشرینی یەکەم ڕایگەیاند کە ئەرمینیا شاری کنجەی بۆردومان کردووە کە دووەم گەورەترین شاری کۆماری ئازەربایجانە.

وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان ڕایگەیاند، “شاری کنجەی وڵاتەکەمان لەناوچەی بیردی ئەرمینیاوە بۆردومان کراوە و کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە”.

لەلایەکی دیکەوە، نوێنەرایەتیی گشتیی ئازەربایجان ئاشکرایکرد، لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەی ئەرمینیا بۆ سەر شاری کنجە، پێنج کەس کوژران و 28 کەسی دیکەش برینداربوون.

نوێنەرایەتیی گشتی ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، هێرشە موشەکییەکە لە دەوروربەری کاتژمێر 2:00ی بەرەبەیان بە کاتی ناوخۆی ئازەربایجان ئەنجامدراوە، لەکاتێکدا ماوەیەکی زۆر لە نێوان شاری کنجە و بەرەکانی شەڕ هەیە، لەگەڵ ئەوەی هێرشەکە هاوڵاتییانی سڤیلی کردووەتە قوربانی و سەرجەم باڵەخانە و خانووەکانی ئەو ناوچەیەی خاپوور کردووە.

بەڵام شوشان ستیبانیان، سکرتێری ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگریی ئەرمینیا، ڕەتیکردەوە وڵاتەکەی بۆردومانی شاری کنجەی کردبێت و دەڵێت، “ئەو لێدوانانە دوورن لە ڕاستییەوە”.

ئەمە لەکاتێکدایە، له‌باره‌ی پێكدادانه‌كان له‌ ناوچه‌ی شاخاوی قه‌ره‌باغ كه‌ لەژێر دەسەڵاتی ئەرمینیادایە له‌ سه‌ر بانگێشتی سه‌رۆكی ڕوسیا، ڤلادیمیر پوتن و به‌ نێوه‌ندگیریی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا، سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئازه‌ربایجان، جه‌یهون بایرامۆڤ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رمینیا، زۆهراب مناتساكانیان لەمیانی كۆبوونه‌وه‌ی ڕاوێژكاریدا له‌ مۆسكۆ كۆبوونه‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ زیاتر له‌ 10 كاتژمێری خایاند بڕیار درا به‌مه‌به‌ستی ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان و گۆڕینه‌وه‌ی دیله‌كانیان له‌ كاتژمێر 12:00ی شەوی ڕابردووه‌وه‌ ئاگربه‌ستیش له‌ ناوچه‌ی شاخاوی قه‌ره‌باغ ڕابگه‌یه‌نن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی دامەزراوەی نەرامسین: ئیســ.ـرائیل پێنج جار هەوڵیداوە هێرش بکاتەسەر عێراق

سەرۆکی دامەزراوەی نەرامسین رایگەیاند، “ئیســ.ـرائیل پێنج جار هەوڵیداوە هێرش بکاتەسەر عێراق”. حەیدەر بەرزنجى، سەرۆکی دامەزراوەی نەرامسین بۆ گفتوگۆ…
زیاتر ببینە

سه‌رچاوه‌كان: ئه‌حمه‌د مه‌سعود و تاڵیبان ڕێككه‌وتن

سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵی پاكستان بڵاویانكرده‌وه‌، بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان و ئه‌حمه‌د مه‌سعود گه‌یشتوون به‌ ڕێككه‌وتن. به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه‌، ئه‌مڕۆ بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان…
Total
0
Share