روسـ.ـیا وەک درۆنی زیندوو سوود لە کۆتر وەردەگرێت

ئەگەر کۆترێک لەسەر دیواری ماڵەکەت بۆ ماوەیەک نیشتەوە و بە وردی تەماشای کردیت، پێتوانەبێت کە کۆترێکی ئاساییە، بەڵکو ئەو کۆترە جۆرێکی تایبەتە لە سیخوڕ، ئەو شتەی دەمێک بوو وەک خەیاڵی زانستیی سەیردەکرا، وا ئێستا دەبێتە راستی.

کۆمپانیای (نەیری) روسـ.ـی، کار لەسەر پڕۆژەیەک دەکات کە تایبەتە بە گۆڕینی کۆتر و کردنی بە درۆنێکی زیندوو، هەروەها کۆنتڕۆڵکردنی کۆترەکە لە دوورەوە.

زاناکان لە رێگەی چاندنی کۆمەڵێک توڵی کارەبایی لە کۆمەڵێک شوێنی جیاوازی مێشکی کۆترەکە کارەکە ئەنجامدەدەن، لە رێگەی ناردنی سیگناڵەوە دەتوانن ئاڕاستەی کۆترەکە بکەن، کە بەرەو کوێ و کامە ئاڕاستە بڕوات، هەروەها کۆترەکە کیفەیەکی لەدواوە هەیە کە ئامێری وەرگرتنی سیگناڵە.

هەروەها، کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەکردووە، کۆترەکان ئەوکاتەی کە لە ئەرکدا نین و نیشانە وەرناگرن، ژیانێکی ئاسایی دەژین، بەڵام پڕۆژەکە مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە، سەبارەت بەوەی کە ئایا رێگەپێدراوە کە ئاژەڵان بەمشێوەیە بخرێنە خزمەتی تەکنەلۆژیا و مرۆڤەکانەوە یان نا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share