زێڕ بەرزبوونەوەی مێژوویی تۆمارکرد و ئۆنسەیەک 2082 دۆلارە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی دوای ئەوەی بەیانی ئەمرۆ نزیکەی 50 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک بەرزبووەوە و نوێنەری زەڕەنگەرانی سلێمانی دەڵێت، “بەرزبوونەوەکە مێژووییە.”

ئەمڕۆ شەممە، لە بازاڕە جیهانییکان، ئۆنسەی زێڕ گەیشتە 2082 دۆلار و 65 سەنت و کیلۆیەک بەرامبەر بە 66 هەزار و 950 دۆلارە و گرامێکیش بەرامبەرە بە 66 دۆلار و 96 سەنت.

دلێر تاهر نوێنەری زەڕەنگەرانی شاری سلێمانی لە لێدوانێکی تایبەت بە تۆڕی میدیایی ئێستا رایگەیاند، نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی بەرچاوی تۆمارکردووە.

لەبارەی نرخی مامەڵەی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ هەر مسقاڵێک زێڕ بە گوێرەی عەیارەکەی بەم جۆرە مامەڵەی پێوە دەکرێت:

مسقاڵێک زێڕی عەیاری 21 بە 292 دۆلار دەکڕدرێتەوە

مسقاڵێک زێڕی عەیاری 18 بە 250 دۆلار دەکڕدرێتەوە

مسقاڵێک زێڕی عەیاری 24 بە 333 دۆلار دەکڕدرێتەوە

یەک لیرەی رەشادی دووبەی بە 446 دۆلارە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا: لە رۆژانی تاقیکردنەوەدا کارەبای بەردەوام بۆ هۆڵەکان دابیندەکرێت

وەزیری کارەبای هەرێم رایگەیاند، لە رۆژانی تاقیکردنەوەدا کارەبای بەردەوام بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوە دابیندەکرێت. ئەمڕۆ سێشەممە کۆبوونەوەی هەردوو وەزیری…
زیاتر ببینە

وەزارەتی خوێندنی باڵا: هەنگاوەکانى دامەزراندنى سێ یەکەمەکانى سەر بەشەکانى زانکۆکان دەستپێکرد

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم بڵاویکردەوە، هەنگاوەکانی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی سەر بەشەكان لە دەرچووانی ساڵانی خوێندنى…
Total
0
Share