ئەمڕۆ جیهان رەنگی پرتەقاڵی دەپۆشێت

ئەمڕۆ 25ی نۆڤەمبەرە و هەڵمەتی 16رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان دەستپێدەکات.

ساڵانە لە جیهاندا چالاکیی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچێت، دروشمی ئەمساڵ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی زیرەکیی دەستکردە بەرامبەر ژنان و کچان.

تەکنەلۆژیا بووەتە چـ.ـەکێکی نوێ بەرامبەر بە ژنان لە دروستکردنی وێنە و ڤیدیۆی ساختە.

توندوتیژیی دژی ژنان و کچان یەکێکە لە بەربڵاوترین پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە جیهاندا.

رەنگی پرتەقاڵی لە جیهاندا وەک هێمایەک بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو توندوتیژییانە دەستنیشانکراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئێران: ئامادەین بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا

وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا. عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی…
Total
0
Share