لە مانگی رابردوودا عێراق زیاتر لە حەوت ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە

ئیدارەی زانیاریی وزەی ئەمریکی بڵاویکردەوە، لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا عێراق بڕی حەوت ملیۆن و 322 هەزار بەرمیل نەوتی رەوانەی ئەمریکا کردووە.

بەپێی راپۆرتەکەی ئیدارەی زانیاریی وزەی ئەمریکی، لە مانگی تشرینی یەکەمدا بە تێکڕا رۆژانە عێراق 236 هەزار بەرمیل نەوتی رەوانەی ئەمریکا کردووە.

ئاشکراشیکرد، لە مانگی رابردوودا بەراورد بە مانگی ئەیلول هەناردەی نەوتی عێراق بۆ وڵاتەکە بەرزبووەتەوە.

لە ریزبەندی ئەو وڵاتانەی زۆرترین نەوت هەناردەی ئەمریکا دەکەن، عێراق پلەی چوارەمی لە دوای هەر یەکە لە کەنەدا و مەکسیک و سعودیە گرتووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ملیۆنێک منداڵی ئەفغانی لەبەردەم مەترسی لەبرسامردندان

ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایدەکات، بەهۆی خراپیی خۆراکەوە نزیکەی یەک ملیۆن منداڵ لە ئەفغانستان مەترسیی مردنیان لەسەرە، نیوەی دانیشتووانەکەشی…
Total
0
Share