بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بۆ مانگی شوبات نرخی ههر كاتژمێرێك کارەبای مۆلیدە بۆ یهك ئهمپێر 44 دینارە، ئەو نرخەش بۆ ئەو قەزا و ناحیانەیە كە هێشتا كارەبایان نەبووە بە بەردەوام لە چوارچێوەی پرۆژەی رووناكی و مۆلیدەكانیان كاردەكەن.
ئاماژەی بەوەشدا، سەبارەت بە مۆلیدەی سیتییەکانیش، نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک بۆ مانگی شوبات بریتییە لە 267 دینار، هاوكات بۆ ئەو سیتییانەی كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان مۆلیدەیە و كارەبای نیشتمانیان نییە، نرخی كیلۆواتیان 251 دینارە.