گەنجێک بە گولـلە بریندارکرا

کەمێک پێش ئێستا گەنجێک بە گولـلەی هاوڕێكەی لە شاری کەرکوک بریندارکرا.

لەبارەی رووداوەكەوە، موقەدەم عامر نوری وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی كەركوك بە ئێستای راگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی شۆرجەی شاری کەرکوک، بەهۆی دروستبوونی شەڕ و دەمەقاڵێ لە نێوان دوو گەنجدا كە هاوڕێی یەكدین، یەكێكیان تەقەی لەوی دیكەیان كردووە.

وتیشی، گولـلەكە قاچی گەنجەكەی پێكاوە كە تەمەنی 19 ساڵە و بەهۆی ئەوەی هەردووكیان هاوڕێن، پێكەوە چوون بۆ نەخۆشخانە و لەوێ تەقەكەرەكە دەستبەسەركراوە و چارەسەری پێویست بۆ بریندارەكە دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. ئەحمەد کەرکوکی: ئەو مامۆستایەی خوێندکارێکی لەسەر کێشانی ئاڵای کوردستان فەسڵکردبوو بانگهێشتی پەروەردە دەکرێت

د. ئەحمەد کەرکوکی رایدەگەیەنێت، ئەو خوێندکارەی کە لەسەر کێشانی ئاڵای کوردستان فەسڵکرابوو بابەتێکە کە بە ئاسانی تێناپەڕێت. د.ئەحمەد…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی دەربەندیخان: هاوارمان کرد داخستنی تونێلی دەربەندیخان کارەساتی لێدەکەوێتەوە، گوێیان لێنەگرتین

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، داوایانکردووە لە وەرزی هاویندا تونێلی دەربەندیخان دانەخرێت، چونکە بەکارهێنانی چیای بەرانان لەم کاتەدا کارەساتی…
Total
0
Share