کەشناسیی سلێمانی: کۆی گشتیی بارانبارین 609.9 ملیمە

کەشناسیی سلێمانی، رایگەیاند تاوەکو ئێستا 609.9 ملیم باران باریوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی، رایگەیاند، بەگوێرەی داتا تۆماركراوەكانی وێستگەی كەشناسیی سلێمانی لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا نزمترین پلەی گەرمیی تۆماركراو 1.5 °C و بەرزترین پلەی گەرمی 24.0 °C بوو.

دەشڵێت، تێكڕای پلەی گەرمییش لەم مانگەدا 11.7 °C بووە كە بەراورد بە تێكڕای ساڵانەی پلەی گەرمی لە مانگی شوباتدا ئەمساڵ 3.5 پلە گەرمتر بووە.

ئەوەش دەڵێت، بڕی بارانی مانگی شوباتی ئەمساڵ 90.6 ملم بووە كە بەراورد بە تێكڕای بارینی ساڵانە لە مانگی شوباتدا ئەمساڵ نزیكەی 20 ملم كەمتر بووە، كۆی گشتیی بارانبارین تاوەكو ئەمڕۆ 609.9 ملیمە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمسیۆن: بۆ وەرگرتنی كۆدی كاندیدبوون سەردانی ئۆفیسەكانمان بكەن

کۆمسیۆن رایدەگەیەنێت، “بۆ وەرگرتنی کۆدی کاندیدبوون پێویستە حزب و کاندیدە سەربەخۆکان سەردانی ئۆفیسەکانمان بکەن”. كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی…
Total
0
Share