دەوامی زانکۆیەکی دیکە راگیرا

لە دوای زانکۆی سلێمانی ئەنجومەنی زانکۆی گەرمیانیش بڕیاریدا بۆ ماوەی سێ رۆژ دەوام رابگرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە زانکۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، ” ئەنجومەنی زانکۆی گەرمیان لە کۆبوونەوەی نائاسایی خۆیدا جارێکی تر پشتیوانی خۆی بۆ داوای رەوای خوێندکاران پەیوەست بە خەرجکردنی پاڵپشتی دارایی بۆ ساڵی خوێندنی (2022-2023) دووپاتکردەوە و داوا لە ئەنجومەنی وەزیران دەکات رەزامەندی لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی پێویست بۆ ئەو مەبەستە بدات”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی پێماندراوە و بە رەچاوکردنی ئەم دۆخە ناهەموارە و لەبەر پاراستنی گیانی خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ، ئەنجومەن  بڕیاریدا بە راگرتنی دەوامی خوێندنی بەیانیان ( بەکالۆریۆس)بۆ رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە و پێنجشەممە، بەشە زانستییەکان خشتەی تاقیکردنەوەکان دوا دەخەن بۆ رۆژانی دواتر”.

ئاشکراشی کرد، “راگرتنی دەوام خوێندنی ئێواران و خوێندنی باڵا و دەوامی کارگێری سەرۆکایەتی زانکۆ و کۆلێجەکان ناگرێتەوە، بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی گەرمیان تا کاتژمێر (11:00)ی پێش نیوەڕۆی سبەینێ سێشەممە لە خزمەتی خوێندکاران دەبن ، دواتر کاری نۆژەنکردنەوەیان تێدا بەردەوام دەبێت”.

باسی لەوەش کرد، “ساڵنامەی خوێندن جارێکی تر پێداچوونەوەی پێدەکرێت و بەپێی پێویست قەرەبووی رۆژانی خۆپیشاندان دەکرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئامادەکارییدەکات بۆ دابەشکردنی بەشەئاردی مانگانە

بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانیی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئاشکرایدەکات، ئامادەکاری کراوە بۆ دابەشکردنی بەشەئاردی مانگی نۆی ئەمساڵ.…
Total
0
Share