وەزارەتی تەندروستیی هەرێم جیاكاری لەنێوان میدیاكاندا دەكات

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رێگەنادات ژمارەیەك لە میدیاكان رووماڵی كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی بكەن و جیاكاری لەنێوان دەزگاكاندا دەكات.

ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستیی هەرێم كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی تایبەت بە دەستبەسەراگرتنی دەرمانی قاچاغ لە هەولێر ئەنجامدا.

لەو كۆنگرەیەدا تەنها رێگە بەو میدیایانە درا كە لەلایەن وەزارەتەكەوە پێشتر بانگێشتیان ئاراستەكرابوو، نەهێڵدرا ئەودوای میدیاكان رووماڵ بكەن.

دیار حوسێن، پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر پێیڕاگەیاندین، كاربەدەستانی وەزارەتەكە رێگەیان بە ئێمە و چەند میدیایەكی دیكە نەدا و پێیان وتین، “كۆنگرە رۆژنامەنووسییەكە تایبەتە”.

وتیشی، “وەزیر و وەزارەتی تەندروستی بەردەوام لە جیاوازیكردن لەنێوان میدیاكاندا، ئەوەی بەدڵیان نەبێت بانگێشتی ناكەن”.

لەو كۆنگرە رۆژنامەنووسیەدا تیمی تۆڕ و دەزگاكانی (ئێستا، كۆباس، ئێن ئاڕ تی، شارپرێس، زووم، ئێس ئێن ئێن، پەرەگراف، كەی ئێن ئێن، وڵات و كەركوك) بێبەشكران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی: ئەو کوردانەی لە تاراوگە دێنەوە و مۆری پاسپۆرتیان بۆ دەکرێت تووشی کێشەی یاسایی دەبن

سالار عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، ئەو هاوڵاتییانەی لە دەرەوەی وڵات مافی نیشتەجێبوون و پەنابەرێتییان…
Total
0
Share