رێبوار تەها: سەرجەم هەوڵەکان بۆ دابینکردنی کارەبا و سووتەمەنی دەخەینەگەڕ

پارێزگاری کەرکوک، رایگەیاند، سەرجەم هەوڵەکان بۆ دابینکردنی کارەبا و سووتەمەنی دەخەینەگەڕ.

نووسینگەی راگەیاندنی پارێزگاری کەرکوک بڵاویکردەوە، رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک لەگەڵ فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک و بەڕێوەبەری کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان و بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبا، میکانیزم و هەوڵەکانی دابینکردنی کارەبا و سووتەمەنییان لە سەرانسەری پارێزگاکەدا لەژێر رۆشنایی گۆڕانکارییەکاندا تاوتوێ کرد.

دەشڵێت، پارێزگار رایسپاردن بە خستنەگەڕی سەرجەم هەوڵەکان و بەدواداچوونی بەردەوام بۆ پرۆسەی دابینکردنی کارەبا لەگەڵ دابینکردنی سووتەمەنی و پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی هاوڵاتییان و بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵیاندا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‎حكومەتی عێراق بڕیاریدا دەرچووی بەشە پزیشكی و تەندروستییەكان دابمەزرێنێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕیووە لەسەر دامەزراندنی دەرچووی بەشە پزیشکی و تەندروستییەکان. سۆران عومەر،…
Total
0
Share