سێ پەرلەمانتار پێداویستییەكانی نەخۆشخانەی گشتیی كەلار دابیندەكەن

نەخۆشخانەی فریاكەوتنی كەلار – ئەرشیف

پێداویستییەكانی سەنتەری تیشك-ی نەخۆشخانەی گشتیی كەلار لەلایەن سێ ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە بەغدادەوە پڕكرایەوە.

دوای ئەوەی سەنتەری تیشكی نەخۆشخانەكە بەهۆی نەمانی فیلمی تیشكی (سیتی سكان) و (ئێم ئار ئای) داخرا، لەلایەن سروە محەمەد، كاروان یاروەیس و سۆزان مەنسور پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 600 فیلمی تیشكی بۆ سەنتەرەكە دابینكرا.

بە دابینكردنی سەنتەرەكە كارەكانی خۆی دەستپێكردەوە و دانیشتووانی سنووری ئیدارەی گەرمیان سودمەند دەبن.

بابەتی پێشتر

تۆمەتباری بكوژی گەنجەكەی كەركوك دەستگیركرا

بابەتی دواتر

وڵاتانی جیهان زیاتر لە 14 ملیار دۆلار بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئایدز، سیل و مەلاریا تەرخاندەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share