بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغداد کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە کرا و دووپات لە هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان لایەنە سیاسییەکان
بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان کرایەوە.تەواوکردنی رێکارە دەستوورییەکان و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو، کە تێیدا سەرۆکی یەکێتی جەختی لە ئامادەیی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و خزمەتگوزار بۆ خزمەتکردنی خەڵکە خۆشەویستەکەمان کردەوە.