شارەوانیی سلێمانی هۆشداری بە لایەنە سیاسییەکان دەدات

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، هۆشداری بە کاندید و لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەدات.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی لە شەوی رابردووەوە بایەکی بەهێز شاری سلێمانیی گرتووەتەوە، بەشێک لەو پۆستەر و فلێکسانەی لایەن و کاندیدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر شۆستە و شەقامەکان بڵاوبوونەتەوە و کەوتوون کە ئەوەش بووەتە جێگای مەترسی بۆ پیادەڕۆی هاوڵاتییان و دروستبوونی ئاستەنگی هاتوچۆ، هەروەها شێواندنی سیمای شۆستە و شەقامەکان.

دەشڵێت، ئاگاداری سەرجەم لایەن و قەوارە جیاوازەکان و کاندیدان بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەین کە ئەرکی شارەوانی و تیمەکانمان نییە پۆستەر و فلێکسەکان دەستکاری بکەن و دایان بنێنەوە، بۆیە داواتان لێدەکەین هەستن بە چاککردنەوەیان لەو شوێنانەی بەهۆی بای بەهێزەوە کەوتوون و زیانیان بەرکەوتووە، بە پێچەوانەوە لە ئەگەری بەدەمەوە نەچوونی ئەم ئاگادارییە، سەرۆکایەتیی شارەوانی لەپێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتییان و دروستنەبوونی ئاستەنگی هاتوچۆ هەڵدەستێت بە لابردنی سەرجەم ئەو پۆستەر و فلێکسانەی لەسەر شۆستە و شەقامەکان بڵاوبوونەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share