سبەی بۆ دووەمجار عەجاج دەبرێتە بەردەم دادوەر

بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە، لە دادگای ڕەسافەی بەغداد دووەم دانیشتنی دادگاییکردنی عەجاج ئەحمەد حەردان تکریتی، بە ئامادەبوونی دەیان شایەتحاڵ و کەسوکاری ئەنفالکراوان بەڕێوەبچێت.

دوای كۆكردنەوەی سەدان بەڵگە و وەرگرتنی سكاڵا لە شایەتحاڵانی ئەنفال، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، بە ئامادەبوونی دەیان شایەتحاڵ و کەسوکاری ئەنفالکراوان، یەكەم دانیشتنی دادگاییكردنی عەجاج ئەحمەد حەردان، ناسراو بە جەلادەكەی نوگرەسەلمان لە دادگای باڵای تاوانەكان لە بەغداد ئەنجامدرا.

سەبەینێ پێنجشەممە، بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان و بیستنی وتەی شایەتحاڵەکانی دیکە، بڕیارە دووەم دانیشتنى دادگاییەکە بەڕێوەبچێت.

لە دانیشتنەکەی پێنجشەممەى ڕابردوودا، زیاتر لە 250 سكاڵا لەلایەن كەسوكاری ئەنفالەوە لەسەر عەجاج تۆماركرابوون  و 17 شایەتحاڵ و ژمارەیەک لە كەسوكاری ئەنفال لە دانیشتنەكەدا ئامادەبوون وتەیان لێ وەردەگیرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەردۆغان: بۆ چەکدانانی پەکەکە قسە لەگەڵ هەولێر و بەغداد دەکەین

سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، ئەنقەرە لە گفتوگۆدایە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەولێر و بەغداد، سەبارەت بە وردەکارییەکانی چۆنیەتیی رادەستکردنی چەکەکانی…
Total
0
Share