بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە تۆم باراک، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بۆ كاروبارى سوريا كرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و جۆشوا هاريس، كاربهڕێكهرى باڵيۆزخانهى ئهمريكا له عێراق ئامادەیبوون، دۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێکرا.
لە کۆبوونەوەکەدا پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق خرایەبەر باس و جەختیان لە خێراکردنی پرۆسەکە و لابردنی بەربەستەکان کردەوە.
هەردوولا دووپاتیان لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە عێراق وەکو وڵاتێکی گەشەسەندوو، خاوەن سەروەری و سەربەخۆ بمێنێتەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، لە گێڕانی رۆڵێکی گرنگ لە عێراق بەردەوامدەبین، تاوەکو دڵنیابین لەوەی داهاتووی وڵات بە شێوەیەک بێت باشترین خزمەت بە هەموو خەڵکی عێراق بکات.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی و تۆم باراک لەسەر پێویستیی تەواوکردنی رێکارەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆکبوون، جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە دۆخی ئێستا وادەخوازێت کورد یەک دەنگ و یەکگرتوو بێت لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا.