حكومەتی عێراق مووچەی هێزە ئەمنییەكان دەنێرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق مووچەی هێزە ئەمنییەكانی هەرێم دەنێرێت كە ئەوەش پێویستی بە رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد هەیە.

سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، حكومەتی عێراق مووچەی هێزە ئەمنییەكانی هەرێم دەنێرێت، بەڵام ئەو پرسە پێویستی بە رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد هەیە.

راشیگەیاند، هەرێمی كوردستان دەتوانێت بۆ لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەكان بە شێوەی كۆد بینێرێت و دواتر ئەو پرسە رێككەوتنی لەسەر بكرێت و جگەلەوەش هەموو هەوڵەكان بەو ئاراستەیەن كە كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەربكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share