مەسعود پزیشکیان: دانوستانەکانی رۆژانی رابردوو ئاماژەی دڵخۆشکەری تێدایە

سەرۆککۆماری ئێران رایدەگەیەنێت، دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا ئاماژەی دڵخۆشکەریان تێدابووە.

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە هەژماری خۆی لە تۆڕی X نووسیویەتی، دانوستانەکانتی چەند رۆژی رابردووی نێوان ئێران و ئەمریکا ئاماژەی دڵخۆشکەریان تێدابووە، ئێران پابەندە بە ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە، لە دانوستانەکاندا پێشنیاری جۆراوجۆر بەرباس خراون و ئەمەش ئاماژەیەکی باشە.

وتیشی، وڵاتەکەی بەردەوامە لە چاودێریکردنی جموجوڵەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا، هەروەها هەموو رێکارە پێویستەکانیان گرتووەتەبەر و بۆ هەموو جۆرە سیناریۆیەک لە ئامادەباشیدان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی لیرەی تورکی زیاتر دابەزی و ئەردۆغانیش پارێزگاری بانکی ناوەندیی دورخستەوە

بە بڕیارێکی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، ئەمڕۆ شەممە 7ی تشرینی دووەم، پارێزگاری بانکی ناوەندیی تورکیا لە کارەکەی دورخرایەوە ئەمەش…
Total
0
Share