پێكدادانی نێوان هێزەكانی سەرۆکى نوێ و عەلەوییەكان گەیشتە دیمەشقی پایتەخت

سەرەڕای ئەوەی وەزیری ناوخۆی سوریا كۆنتڕۆڵكردنی بارودۆخی رۆژانی رابردووی سوریا-یان راگەیاند، بەڵام پێكدادانی نێوان هێزەكانی ئەحمەد شەرع و عەلەوییەكان گەیشتە پایتەختی ئەو وڵاتە.

سەرچاوەكانی هەواڵ لە سوریا بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە پێكدادان لەنێوان هێزەكانی ئەحمەد شەرع و عەلەوییەكان گەیشتووەتە گەڕەكی مییزەی دیمەشق.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، پێكدادانەكە لە خاڵێكی پشكنین بووە و چەكدارانی هەردوولا كوژرا و برینداریان هەبووە و دوو لە چەكدارە عەلەوییەكان دەستبەسەركران و بەشێكی دیكەشیان بەرەو رۆژئاوا كشاونەتەوە.

روونیشیانكردووەتەوە، ئەمە یەكەمەین هێرش و پێكدادانە كە لە پاش رووخانی رژێمی ئەسەدەوە هاوشێوەی نەبووە و هێزەكانی سەر بە ئەحمەد شەرع هێزی زیاتریشیان رەوانەی لازقییە كردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەترسیدارترین ناوچەی جیهان كوێیە كە ئۆكرانیا كار بۆ پاراستنی دەكات؟

لەكاتێكدا مۆسكۆ دەیان هەزار سەربازی خۆی لەسەر سنوورە هاوبەشەكانی لەگەڵ ئۆكرانیا كۆكردووەتەوە، سەربازانی ئۆكرانی بە كڵاشینكۆفەكانی سەرشانیانەوە گەڕانەكانیان…
زیاتر ببینە

هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ڕوسیا.. پوتین سەركەوتنی بەدەستهێناوە، بەڵام دەنگی كەمیكردووە

لیژنەی ناوەندیی هەڵبژاردنەكانی ڕوسیا ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ڕوسیای بڵاوكردەوە “ئەنجومەنی دوما”، پارتەكەی پوتین براوەی هەڵبژاردنەكەیە، بەڵام بەراورد…
زیاتر ببینە

مەرسوومێکی کۆماریی چارەنووسساز لە شەرعەوە بۆ کوردانی رۆژئاوای کوردستان

سەرۆککۆماری سوریا، مەرسوومێکی کۆماریی بڵاوکردەوە و تێیدا، چەند فەرمانێکی چارەنووسساز بۆ کوردانی رۆژئاوا خراونەتەڕوو. گرنگترین خاڵەکانی مەرسوومەکە: –…
Total
0
Share