كۆماندۆی ئێران ویستوویەتی كەشتییە بەریتانییەكە بڕفێنێت، بەڵام نەیتوانیوە

ڕۆژنامەی “تایمز”ی بەریتانی ئەمڕۆ پێجشەممە 5ی ئاب راپۆرتێکی لەبارەی کەشتیی “ئەسفەلت پرنسس”ەوە بڵاوکردووەتەوە و زانیاریی نوێی ئاشکراکردووە.

دوو ڕۆژ لەمەوپێش کەشتییەکی بەریتانی کە ئاڵای پەنەمای لەسەر هەڵکرابوو، لە کەناراوەکانی فوجەیرەی ئیمارات و نزیک لە گەرووی هورمز، لەلایەن تیمێکەوە هێرشی کرایەسەر و هەوڵی کۆنترۆڵکردنی درا. بەریتانیا، ئێرانی-ی بەو کارە تۆمەتبارکرد، بەڵام تاران ڕەتیکردەوە.

ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنامەی تایمز لە زاری “سەرچاوەیەکی ئاگادار”ەوە بڵاویکردووەتەوە، تیمێکی هێزی کۆماندۆی ئێران هێرشیانکردووەتە سەر کەشتییەکە و پلانەکەیان ئەوە بووە کەشتییەکە ببەن بۆ ئێران، بەڵام جووڵەیەکی تیمی کەشتییەکە پلانەکەی هەڵوەشاندووەتەوە.

ڕۆژنامەکە دەڵێت، “تیمەکە بزوێنەری کەشتییەکەیان تێکداوە و لەکاریان خستووە، بۆیە هێرشبەرەکان نەیانتوانیوە کەشتییەکە بڕفێنن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هـ.ـەسـ.ـەدە: کۆنتڕۆڵی بەندیخانەی شەدادی لە دەست هێزەکانمان نەماوە

شـ.ـەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات هۆشدارییەکی بەپەلەی لەبارەی دۆخی بەندیخانەی شەدادییە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ئێستادا کۆنتڕۆڵی زیندانەکە لە…
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی دەستی لەكاركێشایەوە.. بەهۆی نەمانی ئۆكسجینەوە 6 توشبووی كۆرۆنا لە ئوردون گیانیان لەدەستدا

لە نەخۆشخانەیەكی وڵاتی ئوردون شەش توشبووی كۆرۆنا بەهۆی بڕانی ئۆكسجینەوە گیانیان لەدەستدا، لە بەرامبەریشدا وەزیری تەندروستی وڵاتەكە دەست…
Total
0
Share