کۆشکی سپی: پشتیوانی لە چارەسەری دیپلۆماسیی جەنگی لوبنان دەکەین

کۆشکی سپی رایگەیاند، “پشتیوانی لە چارەسەری دیپلۆماسیی جەنگی لوبنان دەکەین”.

کۆشکی سپیی ئەمریکا رایگەیاند، “یونیفیل رۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە پاراستنی ئاشتی لە لوبنان، و دەمانەوێت هەمووان رێزی لێبگرن، بە ئیسرائیلیشەوە”.

دەشڵێت، “ئێمە پشتیوانی لە چارەسەری دیپلۆماسیی جەنگی لوبنان دەکەین”.

جگە لەوەش، پنتاگۆن نیگەرانیی قووڵی خۆی دەربڕی سەبارەت بەوەی لەگەڵ هێزەکانی یونیفیل لە باشووری لوبنان روویدا.

لە بەرامبەردا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، “بەڕوونی بە ئیسرائیلییەکانمان راگەیاند کە ئێمە دژایەتیی هەڵمەتی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر بەیروت دەکەین و چاودێریی پابەندبوونیان بەو کارەوە دەکەین”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حوسییەكان بە دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشیانكردەسەر ئیمارات و تەقینەوەیەك ڕوویدا

حوسییەكانی یەمەن لەڕێگەی دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە هێرشیانكردەسەر میرنشینی ئەبوزەبی لە ئیمارات و سێ تەنكەری گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەكان تەقینەوە…
زیاتر ببینە

واشنتن: بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان سەرکردەیەکی دیاری قاعیدەمان لە سوریا کوشت

وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا، کوژرانی سەرکردەی دیاری قاعیدە “عەبدولحەمید مەتەڕ”ـی لە سوریا ڕاگەیاند، بەهۆی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانیانەوە.…
Total
0
Share