ترەمپ رێژەی باجی جیهانیی بەرزترکردەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا بە بەرزکردنەوەی رێژەی باجی گومرگیی جیهانی لەسەر کاڵاکان لە 10%ـوە بۆ 15%.

دۆناڵد ترەمپ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس رایگەیاند، پێداچوونەوەی وردی بۆ بڕیارەکانی دادگای باڵای ئەمریکا سەبارەت بە باج کردووە و بڕیارەکەی دادگاکەی بە “نائومێدکەر و گاڵتەجاڕانە” وەسفکرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، “زۆرێک لە وڵاتان بۆ دەیان ساڵە لە رووی بازرگانییەوە سوود لە ئەمریکا وەردەگرن، بۆیە زیادکردنی رێژەی باج بۆ 15%، هەنگاوێکی یاساییە”.

ئەوەشی خستەڕوو، ئیدارەی ئەمریکا لە چەند مانگی داهاتوودا، کار بۆ دەستنیشانکردن و جێبەجێکردنی ئەو باجە نوێیە دەکات کە “لە رووی یاساییەوە رێگەپێدراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا سیستمی بەرگری و سەربازی زیاتر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرێت

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بڵاویکردەوە، وڵاتەکەی سیستمی بەرگری ئاسمان دیکە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرێت. لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکادا…
Total
0
Share