جۆرە هندییەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە جیهاندا بڵاودەبێتەوە

ژمارەی مردووان بە ڤایرۆسەكە 200 هەزاری تێپەڕاند

هندستان گیان لەدەستدانی 200 هەزار كەس و توشبوونی 18 ملیۆنی بە كۆرۆنا ڕادەگەیەنێت و ڕێكخراوی تەندروستیش دەڵێت، جۆرە هندییەكەی ڤایرۆسەكە لانیكەم لە 17 وڵاتدا بڵاوبووەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ژمارەی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە هندستان 200 هەزاری تێپەڕاند، دوای ئەوەی پەتاكە لەماوەی 24 كاتژمێری دواییدا بووە هۆی مردنی زیاتر لە سێ هەزار كەس، ئەم ئامارە بۆ یەكەمجارە لە ڕۆژێكدا تۆماردەكرێت.

ئەگەرچی وەزارەتی تەندروستیی هندستان بڵاویكردەوە، ژمارەی گیان لەدەستدان گەیشتووەتە 201 هەزار و 187 كەس، بەڵام شارەزایان پێیانوایە ژمارە زۆر زیاترە.

وڵاتەكە توشبوونی 18 ملیۆن هاوڵاتی بە ڤایرۆسەكەش ڕاگەیاندووە كە 360 هەزاریان لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا بووە، تەنها لەم مانگەدا شەش ملیۆن توشبوو زیادیكردووە.

بەرزبوونە بەرچاوەكەی توشبوون و مردن، كە هۆكارەكەی بۆ ڤایرۆسە گۆڕاوەكە و كۆبوونەوە سیاسی و ئاینییە بەرفراوانەكان دەگەڕێنێتەوە، قەرەباڵەغی لە نەخۆشخانەكاندا دروستكردووە لەكاتێكدا ناوەندە تەندروستییەكان بەدەست كەمی دەرمان و ئۆكسجینەوە دەناڵێنن، بارە دژوارەكە بەتایبەت لە نیودەلهی-ی پایتەختە، كە مردن لەبەردەم دەرگای نەخۆشخانە پڕبووەكان خەریكە دەبێتە شتێكی ئاسایی.

هندستان تائێستا 150 ملیۆن ژەمە ڤاكسینی دابەشكردووە و بڕیارە لە شەممەی داهاتووەوە بەرنامەی كوتان فراوانتربكرێت، تا بتوانرێت 600 ملیۆن كەسی دیكە سودی لێوەربگرێت.

جۆرە هندییەكە بە جیهاندا بڵاودەبێتەوە
ڕۆژی سێشەممە ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی بڵاویكردەوە، جۆرە گۆڕاوە هندییەكەی كۆڤید-19، كە گومان دەكرێت سەرچاوەی ئەو دۆخە تەندروستییە بێت كە هندستانی تیایە، لانیكەم لە 17 وڵاتی دیكە تۆماركراوە.

جۆرە هندییەكە ناونراوە (بی 6171) و بەمدواییە لە وڵاتانی ئەوروپی وەك (بەلجیكا، سویسرا، یۆنان و ئیتاڵیا) تۆماركراوە.

هندستان بە چوارەم وڵاتی گەورە زەرەرمەندی كۆرۆنا لەڕووی ژمارەی مردنەوە دادەنرێت، بەهۆیەوە لەم ڕۆژانەی دواییدا ناوەندەكانی سوتانی تەرم بەوپەڕی خێراییەوە كاردەكەن.

لەسەر ئاستی جیهان كۆی گشتیی توشبووانی كۆرۆنا تا بەیانی ئەمڕۆ 148 ملیۆنی تێپەڕاند، لەكاتێكدا ژمارەی چاكبووان زیاترە لە 86 ملیۆن و كۆی ژمارەی مردووانیش گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 132 هەزار حاڵەت، ئەمەش لەكاتێكدایە 1.062 ملیار ژەمە ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان دراون.

س: DW

بابەتی پێشتر

دەربارەی پڕۆژەی ڕێگای كەلار-سلێمانی حكومەت دڵنیایی دەدات

بابەتی دواتر

خانەقین.. بۆمبێك بە هێزێكی سەربازیدا تەقییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share