کۆمپانیاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبارەی هەژماری ئەندامانی تاڵیبانەوە بڕیاریاندا

ئەندامانی بزوتنەوەی تاڵیبان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەتایبەت تویتەر، بەئاشکرا پەیامەکانیان بڵاودەکەنەوە و پرسیارەکان سەبارەت بە چارەنووسی هەژمارەکانیان ئاڕاستەی ئەو کۆمپانیایانە دەکرێت.

لەوەڵامی ئەو پرسیارانەدا تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ڕایگەیاند، ئەندامانی بزوتنەوەی تاڵیبان دەتوانن پەیامەکانیان بڵاوبکەنەوە، بەمەرجێک بنەما سەرەکییەکانی تویتەر پێشێل نەکەن و دەڵێت، “گرنگترین بنەمای تویتەر پاراستنی ئاسایش و سەلامەتيی خەڵکە”.

هەردوو وتەبێژی فەرمیی بزوتنەوەکە هەژماریان لە تویتەر هەن، یەکێکیان بەناوی زەبیحوڵا موجاهید و زیاتر لە 110 هەزار فۆڵۆوەرزی هەیە، دوایین پەیامیشی پێشنیوەڕۆی دوێنێ سێشەممە بڵاوکردووەتەوە.

هەژمارەکەی دیکە بەناوی قاری یوسف ئەحمەدییە و 63 هەزار فۆڵۆوەرزی هەیە و پەیامەکانی کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی ئەفغانستانی لەماوەی رِابردوودا لەلایەن بزوتنەوەکەوە بڵاوکردووەتەوە.

کۆمپانیا تەکنەلۆژییەکانی جیهان نیگەرانیی خۆیان لە بڕیارەکەی تویتەر دەربڕیوە، لەکاتێکدا لەدوای ڕووداوی هێرشکردنەسەر باڵەخانەی کۆنگرێسی ئەمریکا هەژماری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتەی داخست.

مادیسۆن کاوسۆرن ئەندامی کۆنگرێسی کۆمارییەکان دەڵێت، “بۆچی دەبێت وتەبێژی تاڵیبان هەژماری چالاکی لە تویتەر هەبێت بەڵام دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا هەژمارەکەی چالاک نەبێت”.

بابەتی پێشتر

ئه‌وانه‌ى تاوه‌ره‌كانى كاره‌با ده‌ته‌قێننه‌وه‌ داعشن و سیانیان ده‌ستگیركران

بابەتی دواتر

شەنگال.. بۆردومانەكەی توركیا هەشت شەهید و چوار برینداری لێكەوتووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بایدن بۆ سەرۆکی چین: دیکتاتۆرە

جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، شی جینپینگ، هاوتا چینییەکەی لەگەڵ سەرکردە “دیکتاتۆرییەکان” ناوبرد،ئەمەش لە کۆبوونەوەی پارتەکەیدا و…
Total
0
Share