قائیمقامیەتی چەمچەماڵ: دەست بەسەر 50 سینی و کارتۆنی شیرینیدا گیرا

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ، رایگەیاند، دەست بەسەر 50 سینی و کارتۆنی شیرینیدا گیرا.

قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ، رایگەیاند، ئەمڕۆ لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی چەمچەماڵ لە یەکێک لەگەڕەکەکان لە کۆگایەکدا دەستیان بەسەر 50 سینی و کارتۆنی شیرینیدا گرت، کە ئامادەکرابوو بخرێتە بازاڕەوە.

دەشڵێت، بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی تەندروستی و مەرجەکانی لیژنەهاوبەشەکان کەلوپەلەکان دەستی بەسەرداگیرا و بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ خاوەنی ئەو شوێنە دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share