تەندروستیی سلێمانی: لە مانگێكدا 928 منداڵ لەنەخۆشخانەی منداڵبوون لەدایكبوون

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ماوەی مانگێكدا 928 منداڵ لەنەخۆشخانەی منداڵبوون لەدایكبوون.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە ماوەی مانگی رابردوو (1 بۆ 2023/7/31) لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری دوو هەزار و 780 نەخۆش سەردانیان كردووە و لەو ژمارەیە هەزار و 641 نەخۆش داخڵكراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، مانگی رابردوو 928 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایكبوون و 495 منداڵیان كوڕبوون و 433 منداڵیان كچ بوون، لەو ژمارەیە 558 منداڵ بەشێوەی سروشتی لەدایكبوون و 370 منداڵ لە رێگای نەشتەرگەریی لەدایكبوون.

هاوكات لەمانگی رابردوودا لەنەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 207 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵكراون و 19 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە و 140 لەبارچوونی منداڵ تۆماركراون و هەروەها هەزارو 276 سۆنەریش گیراوە.

بابەتی پێشتر

دوكان.. 120 هەزار پەنجەماسی خرایە ئاوی دەریاچەی دوكانەوە

بابەتی دواتر

ئازاد محەمەد ئەمین: بە هەموو شێوەیەك دژی بەرزبوونەوەی نرخی كارەباین لە سیتییەكاندا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی…
Total
0
Share